د.یوسف گۆران: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئێستادا مۆدێلێکی نوێی کاری حیزبی و حکومی جێ بەجێ دەکات

د.یوسف گۆران: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئێستادا مۆدێلێکی نوێی کاری حیزبی و حکومی جێ بەجێ دەکات
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧-٨-٢٠٢٦، بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی لە سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، لەگەڵ هەڤاڵانی تیمی حکومەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بۆردی حکومەت و ئەنجوومەنە هەڵبژێر دراوەکان، هەڤاڵ سەمیر هەورامی و هەڤاڵ ژوان سابیر
لە سەرەتای و تەکانی دا دکتۆر یووسف گۆران گوتی: یەکێتی هەمیشە شانازی کردووە بە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە بەبێ جیاوازی و دەیەوێت کادیرانی خۆی لە پۆستە حکومییەکاندا زیاتر کارامە و ئا مادە بکات، ڕوونی کردەوە کە لە ئێستادا یەکێتی لە پەیڕەو پرۆگرامی نوێی حیزبدا ئەم بابەتەی چەسپاندووە جیاواز لە ڕابردوو
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕای گەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئێستادا مۆدێلێکی نوێی کاری حیزبی و حکومی جێ بەجێ دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە تیمی حکومەتیش لە هەر ئاستێک دابن خۆیان لەگەڵ بەرنامە و کاری نوێی حیزبدا بگونجێنن، بۆ جێبەجێکردنی ئەم دیدگا نوێیە، مەڵبەندی دیراساتی گشتی ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی خولی پێگەیاندنی هەڤاڵانی تیمی حکومەت لە سەرجەم بوارەکاندا لەپێناو بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی بەڕێوەبردن و ئیدارە دانی پرۆژەکان، لە کۆتایدا جەختی کردووە کە لەڕێگەی ئەم خولەوە هەڵسەنگاندن بۆ کادیرانی یەکێتی لە حکومەت دەکرێت و خاڵە بە هێز و لاوازەکان دیاری دەکرێن و کار بە ئەنجامەکەی دەکرێت، دواتر لێپرسراوی بۆرد گرنگی ئەم خولەی بۆ هەڤاڵانی تیمی حکومەت ڕوون کردە و بە پێویستی زانی سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و سوپاسی مەڵبەندی دیراساتی کرد بۆ ئەم جۆرە خولانە و بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی دووپاتکردووە، بڕیارە لە ئایندە یەکی نزیکدا خولەکە دەست پێ بکات.























