بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا لە گۆڤارى رانانى ئایندەییدا

رانانی ئاینده‌یی ژمارە (15) بڵاوکرایەوە و لە چوار تەوەردا شرۆڤه ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد بۆ دۆخی وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌ ده‌كات له‌ژێر روشنایی گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كانی دوای جه‌نگی ئێران – ئه‌مریكا و ئیسرائیل.

وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و به‌تایبه‌ت جوگرافیای ئه‌م وڵاتانه‌ وەك یەکێك لە ناوچە ستراتیجی و هەستیارەکانی جیهان، لەبەردەم گۆڕانکاریی قووڵی سیاسی و ئەمنیدایە، که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رەنگدانەوەی راستەوخۆی لەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هه‌بێت.

له‌دوای ململانێی سه‌ختی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئه‌م پانتایه‌ بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی لە بارگرژی ئەمنی و جیۆپۆلۆتیكی، بە جۆرێک ناوچەکە چەندین جار کەوتووەتە بەر مەترسیی رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی فراوان، كه‌ وڵاتانی كه‌نداوی ناچاركردووه‌ به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ حساباته‌ سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیاندا.

دۆسێی ئاڵۆزی عیراق-هەرێمی کوردستان له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسی وڵاتانی كه‌نداو و پرسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، دیدگای وڵاتانی كه‌نداو بۆ جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، نەخشەی سیاسیی ناوچەکە و ده‌وڵه‌تانیشى به‌قوڵی دابەش کردووە، بێگومان کەنداو لەبەردەم هاوکێشەیەکی ئاڵۆزدایە، کە تێیدا ئاسایشی ئابووری، رکابەرییە هەرێمییەکان، دۆزی فەڵەستین و داهاتووی هێڵەکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی له‌و پرسه‌ هه‌ستیارانه‌ن كه‌ راسته‌وخۆ گرێدراوه‌ به‌ ئاینده ‌و چارەنووسی وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *