ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لە دەباشان پێشوازیمان لە کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر و فەرماندەی دێرین و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ هەڤاڵ کاکە حەمەی وەتمان کرد.

ئەمڕۆ ٨ـی ١١ـی ٢٠٢٦، لە دەباشان پێشوازیمان لە کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر و فەرماندەی دێرین و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ هەڤاڵ کاکە حەمەی وەتمان کرد.

لەو سەردانەدا ، هەڤاڵ کاکە حەمەی وەتمان بە گرنگییەوە لە هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ و بڕیارەکانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی رووانی بۆ کشانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دید و سەرەنجەکانی کاکە حەمەی وەتمانی بەگرنگییەوە لە قەڵەمدا وەک فەرماندەیەکی دێرین و بەئەزموونی سەربازی کە لەهەموو وێستگەکاندا بە دڵسۆزییەوە بۆچوون سەرنجەکانی خۆی راشکاوانە خستۆتە روو .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *