ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10 دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە لە یەكەم رۆژدا مووچە وەردەگرن.

پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە، ناردنی 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار لەلایەن بەغدادەوە راگەیەندرا، ئەمڕۆ 8ی 11ی 2026، دوای چوار رۆژ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە 4ی11ی2026 وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو: 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران بۆ هەرێم نێردراوە.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە لە یەكەم رۆژدا مووچە وەردەگرن،  دواتریش كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەكانیان وەردەگرن.

هاوكات بڕیارە مووچەی ئەم مانگە بە چوار رۆژ دابەش بكرێت و رۆژی چوارشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *