ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

هاتوچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی رێگای کەلار – دەربەندیخان دەکەون کار

ئەمڕۆ یەکشەممە کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان دەکەونە کار و سەرپێچی رتۆمار دەکەن.

بە گویڕەی زانیارییەکانی هاتوجۆی سلێمانی، بڕیارە لە سەعات 10ـی ئەمڕۆوە 28 کامێرای تۆمارکردنی خێرایی بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بکەونەکار و سەرپێچیی شۆفێران تۆمار بکەن.

 بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانیش، خێرایی رێگەپێدراو لەو رێگایەدا بریتییە لە (100) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

هەروەها  لە ناو گوندەکاندا کەمدەبێتەوە بۆ  (80) کیلۆمەتر و لە ناو ناحیەی باوەنوریشدا خێرای رێگەپێدراو (60) کیلۆمەترە لە  سەعاتێکدا .

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرانیش دەکات بۆ سەلامتی خۆیان وبە دوربون لە سزایی دارایی پابەندی خێرایی دیاریکراو بن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *