ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لەتیف نێروەیی پەیامێک ئاڕاستەی میدیاکارانی یەکێتی دەکات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە میدیاکارانی یەکێتی دەکات پیشەییانە روماڵی رووداوە نەخوازراوەکەی هەولێر بکەن و بەگیانی بەرپرسیاریەتی مامەڵە بکەن.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکیدا دەڵێت:دڵمان لای جەماوەری هەولێری خۆشەویستەو خوای گەورە بیانپارێزێت لەهەر ناخۆشی و کارەساتێک .

دەشڵێت: داوا لەسەرجەم سەرچاوە میدیاییەکانی یەکێتی دەکەم بەگیانێکی پیشەییانەو بەرپرسیارانەو دوور لەهەر ململانێیەکی سیاسی و حزبایەتی رووماڵی رووداوەکانی ناو شارەکەبکەن.

هەر لەپەیامەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات: داوا لە میدیاکارانی یەکێتی دەکەم بەهیچ شێوەیەک لەسەر سۆزو عاتیفەی هاووڵاتیانی زیان پێگەیشتووی شارەکە پەیامی میدیایی بڵاونەکەنەوە .

دوێنێ بەهۆی بارانبارینەوە لە پارێزگای هەولێر ئاوێکی زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی شارەکە کۆبوەوەو زیانێکی زۆری گیانی و مادیی بەر هاووڵاتیان کەوت و لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدان ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن و چەندین ماڵ و مارکێت و شوێنی بازرگانی ئاویان تێچووەو زیانیان بەرکەوتووە، لەو چوارچێوەیەشدا پارێزگاری سلێمانی هاوخەمی بۆ خەڵکی هەولێر دەربڕی و ئامادەیی پارێزگای سلێمانی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close