وەزارەتی ناوخۆ وادەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024ـی بۆ مانگی 11 دواخست

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە: بەهۆی رەوشی ناهەمواری هەرێم و داواکاریی فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل، وادەی هاوردەکردنی مۆدێلی ساڵ درێژدەکرێتەوە.
بەپێی رێنماییەکی نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رێکەوتی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە 1ـی 9ـەوە بۆ 1ـی 11ـی 2026 درێژکرایەوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەم بڕیارە دوای داواکاریی بازرگانان و بەهۆی کاریگەریی رەوشی شەڕ لە ناوچەکەدا دراوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەم رێنماییە، بازرگانان دەتوانن تا سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵ ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 هاوردە بکەن و ئامانجی وەزارەتیش بڕیارەکە، ئەوەیە کە کاسبکاران و بازرگانان بەهۆی دواکەوتنی بارەکانیان لە رێگەدا تووشی زیانی دارایی نەبن.



