ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

نوێترین ئاماری زیانەكانی لافاوەكەی هەولێر

شەوی رابردوو لەچەند گەڕەكێكی هەولێر لافاو دروستبوو، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو زیان بەر سەدان ئۆتۆمبێل و چەند گەڕەك و بازاڕێكی شارەكە كەوت، هاوكات پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ ئامادەییان بۆ هەموو هاوكارییەكی هەولێر دەبڕی.

شەوی 7ی 11ی 2026، لە گەڕەكەكانی هەولێری نوێ و شێخ ئەحمەد و چەند گەڕەك و شەقامێكی دیكەی هەولێر لافاو دروستبوو، بەهۆیەوە گەنجێكی 25 ساڵان بەناوی محەمەد رەسوڵ و منداڵێكی 5 ساڵان بەناوی مستەفا سەركەوت، لە دوو ناوچەی جیای شارەكە گیانیان لەدەستدا.

هەرچەندە تاوەكو ئێستا زیانە مادییەكان نەخەمڵێندراون، بەڵام هەر بەهۆی لافاوەكەوە، سەدان خانوو، دوكان، ئۆتۆمبێل و شوێنی بازرگانیی زیانیان بەركەوت.

هاوكات هەریەك لە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و عەتا محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، ئامادەیی و پشتیوانیی تەواوی خەڵك و حكومەتی خۆجێی سلێمانیان بۆ هەر ئەرك و هەرەوەزیی و هەماهەنگیی و هاوكارییەكی پارێزگای هەولێر دووپاتكردەوەو رایانگەیاند: ئامادەین بۆ  بەهاناوەچوونی خوشك و براكانمان لە هەولێر.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *