هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی خاتوو ئەسمەر عەبدوڵڵا

بۆ كۆچی دوایی خاتوو ئەسمەر عەبدوڵڵا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خەلیل عەبدوڵڵا دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
هەڤاڵی بەڕێز كاك خەلیل عەبدوڵڵا
بۆ كۆچی دوایی خاتوو ئەسمەر عەبدوڵا خوشكی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووریش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان




