ئه‌ردۆغان: مافی کورد لە تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە دەپارێزین

سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ کورد و پاراستنی مافەکانی لە وڵاتانی ناوچەکەدا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الجزیرە) ڕایگەیاند، ئەولەویەت دەدەین بە کردنەوەی گەرووی هورمز، چونکە بەردەوامی داخستنی لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.
دەربارەی رێککەوتنی مەککە (رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان توركیا و پاكستان و سعودیه‌یه) وتی، “پەیامێکی گرنگی بۆ جیهان نارد، چونكە تیایدا هاتووە، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه واژۆیان كردووه هه‌نگاوی یه‌كگرتوو ده‌نێن ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان روبه‌ڕووی هێرشی ده‌ره‌كی بووه‌وه. (واتا هێرشی بكرێته سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان هه‌موویان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه).
ئاماژەی بەوەشداوە، بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد و پاراستنی مافەکانی لە وڵاتانی ناوچەکەدا.
ئەردۆغان وتیشی، “کوردەکانی سووریا پشکی خۆیان لە ئارامی و سەقامگیریدا دەبێت و سووریا ته‌نیا نابێت و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت له‌پێناو سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌یكه‌ین، له ئاینده‌دا سه‌ردانی سووریا ده‌كه‌م”.
ڕاشیگەیاندووە، تره‌مپ به‌ڵێنی پێداوین فڕۆكه‌ی 35F مان پێ بدات، چاوه‌ڕێین پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی بێت.
جەختیشی كردۆتەوە، پێناچێت ئه‌مریكا بیه‌وێت توركیا بچێته ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه. چوونه ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌وله‌ویه‌تمان نییه و ئه‌وروپا زه‌ره‌رمه‌نده كه توركیای تێدا نییه.




