مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندام و لایەنگرانیان دەكات.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین
لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەك ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەكەمان كردوە. لەپێناو پایەدارکردن و راستکردنەوەی بەرپرسیارانەی رێڕەوی ئەزموونەکەمان.
جارێكی تر پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/8/2026




