ستران عەبدوڵڵا سێ بەرگی كتێبێك بەئەلیكترۆنی بڵاودەكاتەوە

ستران عەبدوڵڵا، نووسەرو رۆژنامەنووس، سێ بەرگی كتێبێكی ئەلیكترۆنی لەژێر ناونیشانی (پێشینی زێڕین، گەپی دوور لەقین) بڵاودەكاتەوە، كەلایەن دەزگای بژاردەی دەگمەن-ەوە ئەركی بڵاوكردنەوەی لەئەستۆ گیراوە.
بەرگی یەكەمی كتێبی (پێشینی زێڕین، گەپی دوور لەقین)، بەناوی (میوانی هەفتە)، بەرگی دووەمی بەناوی (مەنەلۆج) و سێهەمین بەرگیشی بەناوی (خەبەردار)ە بڵاوكردەوە.
بەشی یەكەمی بریتییە لەكۆمەڵێك نووسین كە دەشێ ناوی بەیت و بالۆرەو لاواندنەوەی لێبندرێت، لەكاتێكدا بەشی دووەمی مەنەلۆج گەڕانەوەیە بۆ هەمان ناونیشانی مەنەلۆجە تاقانەكەی گۆڤاری تایم و بەشی سێیەمیش هەندێك شێوەی هەواڵسازی و توانجی لوبنانی كردووەتە مۆدێلی رۆژنامەنووسی.


