وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێی جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایى نوێی سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێل راگەیاند و بەپێی رێنماییەکە رێگە بە رێژەی 80٪ دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەش کردنى ئۆتۆمبێل دەردەکات و لە راگەیەندراوى وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە: بەپێی ناوەڕۆکی ئەم رێنماییە نوێیە جگە لە رێژەکانی پێشوو لەمەودوا مۆڵەت دەدرێت بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش بە رێژەی 80+.
ئەوەش روونکراوەتەوە: هەر پێی رێنماییەکە هەموو هاووڵاتیان مافیان هەیە داوای مۆڵەتی جامڕەش بکەن، وەکو ئۆتۆمبێلی تەکسی و بارهەڵگر و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلەشی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عیراقە، بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی خۆیانەوە تۆمارکرابێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
وردەکاری زیاتری رێنماییەکە لەم وێنانەوە دەتوانن بخوێننەوە:







