ڕفعەت عەبدوڵا سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد

ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کردوو لەلایەن دیار عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆوە پێشوازیکرا.
لەدیدارەکەدا کەخاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند: هێزەکانی کۆماندۆ لەبەرگری و موقاوەمەتی خاكی پیرۆزی كوردستاندا جێگە دەستیان دیارەو لەکاتی ئاشتیشدا دەستی هاوکاری و یارمەتیدانتان شایانی پێزانینە.






