فەهمی بورهان: پێویستمان بە خەباتی دەستوورییە بۆ رێگریکردن لە تەعریب

کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان، مەترسی تەعریبی نوێ، ناونیشانی سیمنارێک بوو، کە مەڵبەندی دریراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ (فەهمی بورهان)ی رێکخست.
لە سیمینارەکەدا کە ئەمڕۆ 5ی8ی2026، لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، مەترسییەکانی هەژموونی تەعریبی نوێی لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو شەنگال و زومار و دەشتی نەینەوای خستە ڕوو، هەوڵەکانی دەستەو پەرۆشی حکومەتی هەرێمی بۆ ڕێگری لەم هەوڵانە ڕوونکردەوەو ڕاشیگەیاند: پێویستە سەرکردایەتی کوردستان و حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردییەکان و ڕوناکبیران و ئەکادیمستەکانمان پێکەوە خەباتی دەستوری بۆ ڕێگری لە مەترسییەکان بگرنەبەر.
ئامادەبووانی سیمینارەکەش بە پەرۆشیەکی زۆرەوە بۆچوون و دیدی خۆیان بە ئاراستەی دانانی ستراتیژی هاوبەشی کوردی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی لەسەر ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و تەواوی ناوچە کوردستانیەکان خستە ڕوو.
























