ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی 18 محاویله بۆ كه‌ركوك دابینده‌كات

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕ‌ه‌زامه‌ندیی 18 محاویله‌ی كاره‌بای بۆ پارێزگای كه‌ركوك وه‌رگرت.
دیلان غه‌فوور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: سه‌ردانی عه‌لی سه‌عدی وه‌زیری كاره‌بای عیراقم كرد بۆ به‌دواداچوونی پڕ‌ۆژه‌كانی كاره‌باو پڕ‌كردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كاره‌بای كه‌ركوك و به سوپاسه‌وه ڕ‌ه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر چه‌ند داوایه‌كمان ده‌ربڕی.
راشیگه‌یاند: وه‌زیری كاره‌بای عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ دابینكردنی 18 محاویله‌ی كاره‌با كه چواریان بۆ گه‌ڕ‌ه‌كی په‌نجا عه‌لی-یه‌و هه‌روه‌ها چوار محاویله‌ی دیكه‌شیان بۆ گه‌ڕ‌ه‌كی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ قه‌زای داقوق و ناحیه‌ی له‌یلان هه‌ریه‌كه‌یان پێنج محاویله دابینكرا.
ئەو ئه‌ندامەی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا داوامان له وه‌زیری كاره‌با كرد په‌له بكرێت له‌كاركردنی وێستگه‌كانی كاره‌بای خه‌فته‌غار له قه‌زای داقوق و ناحیه‌ی له‌یلان، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ڕ‌اسپارد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.



