خۆگونجاندن و نوێبوونەوە لە سەردەمی گۆڕانکارییەکاندا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاری رێکخراوەیی خۆیدا و لەناو ئۆرگانە حزبییەکانیدا، کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بنچینەیی کرد. ئەم گۆڕانکارییانە لە نوێکردنەوەی ژمارەیەک ئۆرگان و مەڵبەند و کۆمیتەدا خۆی دەبینێتەوە.
لەچوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا، مەکتەبێک بە ناوی مەکتەبی کاروباری رێکخراویی لە 7 بۆرد پێکدێت. هەرچی بۆردەکانیشە بریتین لە بۆردی رێکخراوە دیموکراتییەکان، بۆردی رێکخستن، بۆردی تێکۆشەران، هەروەها بۆردی ناوەندی دەرەوە و بۆردی کۆمەڵایەتی، بۆردی حکومەت. هاوکات بۆردی حەوتەم بریتییە لە بۆردی شەهیدان، کە هێشتا کاروباری پێکهێنانی تەواو نەکراوە.
هاوتەریب لەگەڵ نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان، ئێستا یەکێتی 15 مەڵبەندی هەیە. ئەم مەڵبەندانە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە دابڕێنراوەکان و چەند شارێکی دیکەدا دابەش کراون. هەروەها لە هەموو کۆمیتە و مەڵبەندێکدا 15 بەشی رێکخراوەیی کراوەتەوە، کە بریتین لە (رێکخستن، هەڵبژاردن، پەیوەندییەکان، میدیای نوێ، حکومەت، شەهیدان، تێکۆشەران، کۆمەڵایەتی، رێکخراوەکان، زانایانی ئایینی، گەنجان، ژنان، وەرزش، ئیدارە و دارایی، ئامار) لە هەندێک کۆمیتە و مەڵبەندێکیشدا بەشی پێکهاتەکان زیادکراوە.
جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کۆنگرە
لەبارەی ئەم گۆڕانکارییە نوێیانەی ناو پەیکەری یەکێتی، کوردستانی نوێ پرسیاری لە زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی رێکخستن کرد. ئایا هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە رێکخراوەیی و ئۆرگانییە چییە لەناو پەیکەری یەکێتی و گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای کام بڕیاری سیاسی دراون، لە وەڵامدا زیاد جەبار وتی: یەکێک لە بڕیارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بریتیبوو لە گۆڕانکاریی لەناو ئۆرگانە حزبییەکان. هەموو حزبێک کە کۆنگرە دەبەستێت، گۆڕانکاریی لە پەیرەو و پروگرام و سیاسەت و ستراتیژی خۆیدا دەکات و پێیدادەچێتەوە.
بە دوایدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری دێت. وەک ئاشکرایە هەموو کۆنگرەیەک بە تایبەتی لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چوار ساڵە. لەو چوار ساڵەدا ئەو بەرنامانە جێبەجێ دەکات کە بڕیاری لەبارەوە دراوە.
لەبارەی ئەوە گۆڕانکارییانەوە زیاد جەبار وتیشی: لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024، پرۆژەیەک ئامادەکرابوو لە مەکتەبی سیاسی. گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕێکی زۆر لەسەر ئەو پرۆژەیە کرا، پاشان پرۆژەکە درایە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و پەسەند کرا. دەکرێت بڵێین ئەم گۆڕانکارییانەی کە یەکێتی ماوەیەکە خەریکیەتی، گۆڕانکاریی وا نەکراوە.
پێویستییەکانی قۆناغی نوێ
لەبارەی پێویستییەکانی ئەو گۆڕانکارییانەوە، ئاماژەی بەوە دا بەپێی پێویستییەکانی ئەم قۆناغە پێویست بوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گۆڕانکاری لە ئیشوکار و رێکخراوە حزبییەکەی خۆیدا بکات. بۆیە بەپێی ئەم قۆناغە بڕیار درا چیمان پێویستە و چی بکرێت؟ و کامەی پێویست نییە کە لە رابردوودا هەمانبووە، لابدرێت. لەبەر ئەوە پێداچوونەوەیەک لە مەکتەبەکانی یەکێتی کرا، مەکتەبێک بە ناوی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کە ئێستا گرنگترین ئۆرگانی یەکێتییە کراوەتەوە، ئەم مەکتەبە دەبێتە کۆکەرەوەی هەموو ئیشوکاری رێکخراوەیی حزبی لەناو یەکێتیدا. ئەم مەکتەبە لە سەرەتاوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە پێکهێنراوە و پرۆژەکە جێبەجێکراوە، دەکرێت بڵێین جێبەجێکردنەکە بە دوو قۆناغ بوو.
قۆناغی یەکەم: بیرۆکە و ئامادەکردنی پرۆژەکە بوو. پاشان پرۆژەکە گفتوگۆیەکی زۆر وردی لەبارەوە کرا لە مەکتەبی سیاسی و دواتر سەرکردایەتی پرۆژەکەی پەسەند کرد.
قۆناغی دووەم: جێبەجێکردنی پرۆژەکەیە، لە مەکتەبەکانەوە دەستی پێکرد و دواتر دێتە سەر مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی تر.
کۆکردنەوەی کاروباری رێکخراوەیی
و لە کێشەکانیان بکۆڵدرێتەوە و ئاگامان لێیان بێت. دۆسێی وا هەیە کەسێک پێنج شەش ناسنامەی هەیە، هەمووی یەک کەسیشە. دەمانەوێت سەرجەم تێکۆشەران و دۆسێیەکانیان کۆ بکەینەوە و دەنگیان بگەیەنین.
لەبارەی چۆنێتی دابەشبوونی ئۆرگانەکان و پێگەی تێکۆشەران لەم گۆڕانکارییانەدا، رەهبەر سەید برایم وتی: بەپێی ئەم پێکهاتە نوێیەی پەیکەربەندی یەکێتی، مەڵبەندەکان 15 بەشن، هەروەها کۆمیتەکانیش بە هەمان شێوە 15 بەشن و هەندێکیشیان 16 بەشە و بەشی پێکهاتەکانیان زیادکردووە، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە، واتە بەشی تێکۆشەران لە هەموو کۆمیتە و مەڵبەندەکاندا هەیە. بەشی تێکۆشەران راسپێردراون، هەموو تێکۆشەران کۆبکەنەوە. لایەنێکی دیکەی ئەم کۆکردنەوە و رێکخستنە بریتییە لە ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی نوێنەری تێکۆشەران. هەروەها بەشێک لە تێکۆشەرە دێرینەکان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا رۆڵیان بدرێتێ.
گەیاندنی دەنگی تێکۆشەران
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە ئێستا دەسەڵاتێکی زیاتر دراوەتە مەڵبەندەکان. کۆمیتە گەلێک گەورە بووە و دەتوانن پێشنیاز بکەن و دەنگی خۆیان و تێکۆشەران بگەیەنن بۆ ئەوەی دەنگ و داوایان نەفەوتێت. هەروەها ئامارێکی وردتر بخرێتەڕوو و ژمارەی راستی تێکۆشەران بزانرێت. کۆمەڵە هەیە 17 هەزار و کۆمەڵە هەیە 18 هەزار ئەندامی هەیە. ئاماری خانەنشین و پێشمەرگەی دێرین روون نییە و ئێمە دەمانەوێ ئەو ئامارانە رێکبخەین و رێ لەوە بگرین کەس مافی بفەوتێ و لەکاتی هەڵبژاردندا ئامارەکان وەگەربخەین. بۆ ئەو مەبەستانە لە هەموو مەڵبەند و کۆمیتەیەکدا بەشی تێکۆشەران کراوەتەوە.
لە وەڵامی پرسیاری تۆمارکردنی تێکۆشەران لە لیستەکاندا، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران وتی: هەرچەندە زۆربەی تێکۆشەران تۆمارکراون و زۆر بە کەمی هەیە تێکۆشەرێک یان کەمئەندامێک تۆمار نەکرا بێت. بەڵام ئەو لێپرسراوانەی لە کۆمیتە و مەڵبەندەکانن، ئەرکیان ئەوەیە تێکۆشەرەکان بدۆزنەوە و تۆماریان بکەن. ئەرکیان ئەوەیە ئەگەر تێکۆشەرێک خەباتی کردبێت و بە هەورازی کوردستاندا چوو بێت، جا لە هەر بوارێکی تێکۆشاندا بێت، بدۆزرێتەوە و بەدوایاندا بگەرێن. ئامانجەکەش ئەوەیە ئەو تێکۆشەرانە لە رابردوودا بە تفەنگ خەباتیان کردووە، ئێستا جۆری خەباتەکەیان بگۆڕن لە تفەنگەوە بۆ دەنگ.
سەبارەت بە ئامانج و رۆڵی ئەم گۆڕانکارییانەی ناو یەکێتی بۆ قۆناغی داهاتوو، رەهبەر سەید برایم رایگەیاند: ئەم گۆڕانکارییانە زۆر رۆڵی دەبێت لە زیادکردنی دەنگدا و بە دڵنیاییەوە دەنگی زیاتر دەهێنین، چونکە بەشی رێکخستن رێکخراوەتەوە، هەوڵ دەدەین تێکۆشەرە دێرینەکان بهێنینە ناو رێکخستنەوە. دوور نییە بەشێک لەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینانە ئێستا لەناو رێکخستنەکاندا نەبن، بەڵام کاتێک لە کۆمیتە و مەڵبەندەکانەوە بەسەر دەکرێنەوە و گرنگییان پێ دەدرێت و لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا بەشدار دەبن، زیاتر دێنە پێشەوە و لە زیادکردنی دەنگەکاندا رۆڵیان دەبێت.
پرۆژەی رێز و هاوکاری
لەبارەی ئەوەی داخۆ لەمەولا هەوڵ دەدرێت چی بۆ تێکۆشەران بکرێت، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران وتی: ئێمە وەکو بۆردی تێکۆشەران پرۆژەیەکمان لەسەر بنەمای (رێز و هاوکاری) ئامادە کرد و دواتر هەر لەسەر ئەو بنەمایە بۆردەکەمان نوێکردەوە. داواکارییەکی ئەوتۆمان لەسەر پێگەی رێز و هاوکاری پێشکەش کرد. پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین هەیە بارودۆخی باش نییە، گوزەرانی خراپە، لەمەولا هەوڵ دەدرێت لەمانە بکۆڵدرێتەوە و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە. پێمان وایە ئەم گۆڕانکارییە زۆر سەرکەوتوو دەبێت و لە ئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین.
هاوکات لەبارەی ناسنامەی نوێی یەکێتی لە قۆناغی نوێدا، رەهبەر سەید برایم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پەیرەو و پرۆگرام دەستکاری کراوە و پەسەندیش کراوە و بڵاویشکراوەتەوە. لە پەیڕەودا هاتووە ئێمە هەر وەکو سۆشیال دیموکراتەکەی جاران دەمێنینەوە و گەشەشی پێ دەدەین. هەر لەسەر ئەو بنەمایە مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی گەورەترین مەکتەبە، چونکە 7 بۆردی هەیە و هەموو مەڵبەندەکانیش دەگرێتەخۆی. هەر بۆردێکیش 7 ئەندام بۆردی دەبێت لەگەڵ هاوکار و کارمەندەکانی.




