ئەمرۆ ١٣ساڵ بەسەرماڵئاوایی هونەرمەندی کۆچ کردوو جیهاد دڵپاکدا تێدەپەڕێت

ئەمرۆ ١٣ساڵ بەسەرماڵئاوایی هونەرمەندی کۆچ کردوو جیهاد دڵپاکدا تێدەپەڕێت
هونەرمەند جیهاد دڵپاک ( 2013 – 1948) ، یەکێکە لە ناوە دیار و درەوشاوەکانی بواری نواندن و دەرهێنان لە کوردستان. ئەو کە کوڕی شاری کەرکووک و دەرچووی خانەی مامۆستایان بوو، لە ساڵی 1971 بە شانۆگەری “ژیانی کچە لاڵەکە” یەکەم هەنگاوینا بەرەو جیهانی هونەر . جیهاد دڵپاک بەشداریی لە چەندین بەرهەمی ماندوونەناسانەدا کردووە وەک (گەردەلوول، مەڕەزە، مامە ڕیشە و کەرکووک ، بەهاری دزراو )، چەندین بەرهەمی ناوازری تریش .بەڵام وێستگەی هەرە زێڕینی ژیانی هونەریی، بەرجەستەکردنی کەسایەتی “مامۆستا هێمن” بوو لە درامای “ژاڵە”دا، کە بە هۆیەوە ناوبانگێکی زۆری لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێنا.
جیهاد دڵپاک تەنها ئەکتەر نەبوو، بەڵکو دەرهێنەرێکی سەرکەوتووش بوو و لەگەڵ خێزانەکەیدا نموونەی بنەماڵەیەکی هونەردۆستیان نیشانی کۆمەڵگەدا. ئەم هونەرمەندە گەورەیە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە 25 ی ئەیلوولی 2013 کۆچی دوایی کرد. وەک وەفایەک بۆ مێژووە پڕ لە داهێنانەکەی، ئێستا قوتابخانەیەک لە کەرکووک و شەقامێک لە سلێمانی بە ناوی ئەوەوە نراون، تا یادگاری و خزمەتەکانی بۆ هەمیشە لە ویژدانی نەتەوەکەیدا بە زیندوویی بمێننەوە.



