ئه‌مڕ‌ۆ 25 ساڵ تێپه‌ڕ‌ده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه له گوندی خێڵی حه‌مه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور

ئه‌مڕ‌ۆ 25 ساڵ تێپه‌ڕ‌ده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه له گوندی خێڵی حه‌مه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی ئه‌نسارولئیسلامه‌وه له تاوانێكی دژ به‌مرۆڤایه‌تیدا شه‌هیدكران و دوای شه‌هید كردنیان دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و یاسا‌و رێسا ئاسمانییه‌كان ته‌رمه‌كانی ئه‌و تێكۆشه‌رانه شێوێندران، له ساڵیاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و كاره‌ساته كه‌سوكاری شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه له ده‌رونیاندا ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه له‌م رۆژه‌شدا په‌یمانی درێژه‌پێدانی خه‌باتی شه‌هیده تێكۆشه‌ره‌كانیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ك بۆ هێزه په‌رته‌وازه‌كانیان بارودۆخی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستانیان قۆزته‌وه بۆ به‌دییهێنانی مه‌رامه‌كانیان و ناوچه‌ی هه‌ورامانیان كرده حه‌شارگه‌ی تیرۆرستییان و گروپی تیرۆرستی (جوند الاسلام) یان دامه‌زراند دواتریش ناوی خۆیان گۆڕ‌ی بۆ (ئه‌نسارولئیسلام) به ئامانجی دامه‌زراندنی ئیماره‌تێك هاوشێوه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان.



