بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

جێگری سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ دامەزراوەی گەنجان کۆبووەوە

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوەی گەنجانی حزبەکەی ڕایگەیاند کە یەکێتی وەک سەرچاوەیەکی بەنرخ و گرنگ لە ڕۆڵ و بەشداریی گەنجان لە کایەی حزبی و حکومڕانیدا دەڕوانێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئەژی عەبدولقادر، لێپرسراوی دامەزراوەی گەنجان بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دوای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەشی گەنجانی مەڵبەندەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەموو سەردەم و قۆناغێکدا گەنجان وزە و ورەی بەردەوامی، پێشکەوتن و سەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی یەکێتی بوون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا کە دامەزراوەی گەنجان بە گوتار و دیدگایەکی نوێباوانەوە کار بکات، تاوەکو بێتە هەوێنی گۆڕانکاری و تەوژمی سەرکەوتنی یەکێتی لەم قۆناغە نوێیەدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *