بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی هەڤاڵ (سەروەر حەمە ئەمین)، پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینیان کرد.

ئەمڕۆ،٣ـی ئابی ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی هەڤاڵ (سەروەر حەمە ئەمین)، پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینیان کرد.

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ سەروەریان پرسییەوە و هیوای تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست.

هاوکات، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی هەڤاڵ سەروەر وەک پێشمەرگەیەکی رۆژە سەختەکانی خەباتی و قوربانیدانی کوردایەتی کە لە ڕۆژانی خەباتی شاخدا پێشمەرگەیەکی بە ورە و بەدەست بوو .

لە بەرامبەر ئەو رابردوو پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، چەپکەگوڵی ڕێز و وەفاداریی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان پێشکەش کرد و ڕێزیان لە ڕابردووی پاک و زێڕینیان نا.

لای خۆیەوە ، هەڤاڵ سەروەر حەمە ئەمین سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەی کرد و جەختی کردەوە کە خەبات و قوربانیدانیان لە پێناو ئازادی و سەربەستیی گەلەکەیاندا بووە و شانازی بە میژووی تێکۆشانی خۆیەوە دەکات .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *