بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیى یادی 12 ساڵەی کارەساتی شەنگالی بەرز راگرت

ئەمڕۆ لەیادی 12هەمین ساڵەی کارەساتی شەنگالدا مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی مەراسیمێکی تایبەت بە ئەو یادەى رێکخست.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردەکان و ئەندامانی پەرلەمان و کادرانی مەکتەب و بۆردەکان ئامادە بوون.

لەو یادەدا سەرەتا ئامادەبوان چەند ساتێک بۆ قوربانیانی شەنگال و شەهیدان وەستان، دواتر هەڤاڵ رێبوارستار وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، پاشان هەڤاڵ سالار محمود وتەی مەکتەبی کاروبارى رێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەو تاوانە گەورەیەدا کە تاوانێکی تەواو نامرۆڤانەیە و تیشکی خستە سەر گرنگیدان بە ئێزدیەکان و خەڵکی شەنگال، کە بۆ یەکێتی گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە و هەمیشە یەکێتی داکۆکیکاری مافەکانیانە و تەئکیدی لە پشتیوانی یەکێتی کردەوە.

دواتر تاجەگوڵینەی مەکتەبی کاروبارى رێکخراوەیى و هەڤاڵان جەزا سەید مەجید و ئەمەل جەلال دانرا، پاشان وەک رێزێک لە کەسوکاریان و قوربانیانی شەنگال هەڤاڵ رەهبەر سەید ئیبراهیم و هەڤاڵانی ئەندامانی پەرلەمان ئاڵای یەکێتی و کوردستان داگیرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *