وەفدێکی یەکێتی بەشداری ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 3-8-2026 وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریانکرد لە مەراسیمی دوازدەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیەکان .
وەفدەکە بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی _ نەینەوا، بەهاوڕێیەتی داود شێخ جوندی لێپرسراوی پێشوی، مەڵبەندی _شەنگاڵ و بەسمان سمۆ ئەندامی پەرلەمانی عيراق و محەمەد جاسم کاکەیی و ویسام سالم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و ژمارەیەکی زۆری کادرانی دەڤەرەکە بەشداریانکرد لە مەراسیمی دوازدەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بوو.
مەراسیمەکە لە قەزای شەنگاڵ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتی ئێزیدی و پارێزگاری نەینەوا بەرێوەچوو .






















