بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

كاتی دابەشكردنی قۆناغی هەشتەمی زەوی لە هەولێر ڕاگەیەنرا

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی قۆناغی هەشتەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەکانی پایتەختدا، دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر.

سەرۆکی شارەوانی روونیکردەوە، پڕۆژەکە بە تەرخانکردنی بڕی 690 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا یان داهاتی فەرمیی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت، کە تێیدا چەند شەقامێک بە درێژایی 3.250 مەتر و بە رووبەری نزیکەی 19 هەزار مەتری چوارگۆشە قیڕتاو دەکرێن و ئێستا کارەکانی خۆڵکاری و کۆنکرێتکردنی بە سەرکەوتوویی دەستیپێکردووە

سەبارەت بە پڕۆسەی چاوەڕوانکراوی دابەشکردنی زەوی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر جەختی کردەوە، “هەفتەی داهاتوو قۆناغی هەشتەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە فەرمی دەستپێدەکات.”

ئاشکرای کرد، تیمە ئەندازیارییەکان لەم هەفتەیەدا خەریکی کارکردن و چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکی و نەخشەسازین لە سەر زەوییەکاندا، تاوەکو لە دەستپێکی هەفتەی داهاتووەوە بتوانن قۆناغی هەشتەمی پڕۆسەکە بە فەرمی رابگەیەنن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *