بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

حەج و عومرەی هەرێم: زیاتر لە 45 هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، نوێترین ئاماری پڕۆسەی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵی 2027 ڕاگەیاند و جەختی لەسەر وادەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە کردەوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند؛ تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، زیاتر لە 45,000 (چل و پێنج هەزار) داواکاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆمار کراون. ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەکە لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی و سەرکەوتوو بەردەوامە.

وتەبێژی حەج و عومرە داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە تاوەکو ئێستا ناویان تۆمار نەکردووە، پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان، چونکە ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی 5ی ئابی 2026، کاتژمێر 12:00ی شەو، دوا مۆڵەت دەبێت بۆ ناونووسین.

کاروان ستونی جەختی کردەوە: “ئەم وادەیە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، بۆیە پێویستە ئارەزوومەندان پێش کاتی دیاریکراو لە ڕێگەی پلاتفۆرمی فەرمییەوە کارەکانیان تەواو بکەن.”

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *