بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

رێکاری نوێ بۆ خێراکردنی مامەڵەی خانەنشینان دەگیرێتەبەر

وەزارەتی دارایی و ئابووری رێکاری نوێی بۆ خێراکردنی مامەڵەی خانەنشینان راگەیاند، بەپێی بڕیارێک کە لە مانگی حوزەیرانەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت لە ماوەی کەمتر لە 30 رۆژدا سەرجەم رێکارەکانی خانەنشینبوون تەواو بکرێن و ناوەکان لە سیستمی پەیڕۆڵدا تۆمار بکرێن تا مووچەکانیان دواەنەکەوێت.

لە ئێستادا کارکردن بەم بڕیارە بۆ فەرمانبەرانی شارستانی دەستیپێکردووە و دۆسیەکانیان راستەوخۆ لە ماوەی مانگێکدا ئامادە دەکرێت، بەڵام کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ مامەڵەکانیان بە هۆی داواکاریی هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی پێشمەرگایەتی یان خزمەتی دیکە و پێویستیی وردبینی لە بەڵگەنامەکانیاندا، کاتی زیاتری دەوێت.

سەبارەت بە ئەنجوومەنی ئاسایش، دەسەڵاتی تۆمارکردنی دۆسیەی فەرمانبەرانی ئاسایی دابەشکراوە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا، لە کاتێکدا جێبەجێکردنی رێکاری دۆسیەی پلە باڵاکانیان تەنیا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close