ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

پارتى: ئامادەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ برایانمان لە یەکێتی

پووختەى هەواڵەکە

  • پێشوازى لە پەیامەکەى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن.
  • لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان کۆدەبینەوە.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکرد، دواى پەیامە دەستپێشخەرییەکەى مەسعود بارزانى، سەرۆکى حیزبەکەیان، لە بارەى بارودۆخى سیاسیی و بە ئامانجى تێپەڕاندنى بنبەستى سیاسیی، پێشوازى لە پەیامەکە دەکەن.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکە

  • ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • بە مەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان.
  • ھاوکات سازدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان.
  • بۆ ئەوەی پێکەوە وەڵامدەرەوەی ویست و ئیرادەی ھاونیشتمانیانمان بین و ئەم قۆناغە بە سوودی گەل و نیشتمانەکەمان تێپەڕێنین.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، بانگەوازێکی لە بارەى دواپێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا، بارزانی داوای لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کۆتایهێنان بەو قەیرانە سیاسییەی کە بەرۆکی هەرێمەکەی گرتووە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *