ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەی داوە

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕێکی زۆر باران باریوە و لە زۆرینەی ناوچەکانی وەک هەڵەبجە، ڕاپەڕین و تەنانەت سلێمانیش پەڵەی داوە.


بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی:

  • بەهۆی ئەوەی هەندێک ناوچەى وەک گەرمیان کە سروشتی زەوییەکەی سەختە درەنگتر پەڵە دەدات و پێویستی بە بڕێکی زیاتر لە بارانە.
  • ئەمساڵ تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 100 ملیمەتر باران باریوە.
  • لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا بڕی بارانبارین سفر بووە و هیچ بارانێک نەباریبوو.
  • بە هەندێک پاڵنەر و هۆکاری دیکە دەتوانین بڵێین زستانی ئەمساڵ پڕ باران دەبێت.
  • ئەمساڵ بەهۆی بەهێزی دیاردەی ئالنینۆ، بەرزونزمی شەپۆلەکانی جەمسەری باکور، ئەتڵەسی و زەریای هیندی، سەرجەمیان هۆکاری ئەرێنین و ئاماژەن بۆئەوەی ساڵێکی پڕ بارانمان دەبێت.

پەڵە، لە ڕووی زانستی کشتوکاڵی و ئەزموونى جووتیارانەوە ئەو بڕی باران بارینە دەگرێتەوە کە زەوى دەخوسێنێت و گاسن خۆڵى وشک ناهێنێتە دەرەوە، لەم کاتەدا زەوییە کشتوکاڵییەکان ئامادە دەبن بۆ کێڵان و داچاندن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *