ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لە سلێمانى مۆلیدەکان کەى هەڵدەکرێنەوە؛ بەرپرسان وەڵام دەدەنەوە؟

پووختەى هەواڵ

  • خاوەنى مۆلیدەکان چەندین مەرج و داواکارییان هەیە.
  • تاوەکو بەیانیى ئەمڕۆ ڕێککەوتن نەکراوە بۆ هەڵکردنەوەى مۆلیدەکان.
  • خاوەن مۆلیدەکان داواى گرەنتى و هاوکارى دەکەن.

شەوى ڕابردوو لە قایمقامیێتى سلێمانى تاوەکو درەنگانێکى شەو لایەنە حکومییەکان و نوێنەرانى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆبوونەوەدا بوون، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن، هۆکارەکەشى مەرج و داواکارى خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکان بوو.


فازڵ عومەر، قایمقامى سلێمانى بە وەکالەت:

  • خاوەن مۆلیدەکان داوایان کرد 100 کاتژمێر پێشەکى پارە وەربگرین.
  • هەوڵماندا چارەسەر بخەینەڕوو، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەبوو.
  • سوپاسى ئەو خاوەن مۆلیدانە دەکەین کە مۆلیدەیان هەڵکردووە.
  • گوتمان ئیش بکەن دواى مافى خۆتان وەربگرن.

سەرۆکى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى:

  • کارەباى سلێمانى نەچووە ژێر بارى هیچ بەرنامەیەکى دیاریکراو بۆ ئەوەى دیاربێت ئێمە چەند کاتژمێر کارەبا بدەینە هاونیشتمانییان.
  • لیترێک گاز بە هەزارو 400 دینارە لە بازاڕى ڕەشدا.
  • ئێمە ناتوانین 530 مۆلیدە کار پێبکەین بەبێ هیچ بەرنامەو وادەیەکى دیاریکراو.
  • 20 ڕۆژ کار بە مۆلیدە بکە هەر ئەوەندە کارەباى 24 کاتژمێریى دێتەوە، هاونیشتمانییان پارەى 20 ڕۆژەکە نادەن.
  • قایمقامیێت پێیخۆش بوو کارەباى سلێمانى بەرنامەیەکی بۆ کارپێکردنى مۆلیدەکان هەبێت.

لە شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە هێرش کرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا، کە سەرچاوەى بەرهەمهێنانى کارەبایە و ئەوەش وایکرد زۆرینەى هاونیشتمانییان بێ کارەبا بن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close