بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

شەهید مەلا برایم باوزێیی

شەهید مەلا برایم باوزێیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی رەسەنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، لە هەموو پارچەكانی كوردستان شەهیدی بەخشیوە و لە هەر سەردەم و شوێنێك پێویستی كردبێت، لەوێ خەباتی كردوو، ئپەراسیۆنی هێزی پشتیوانیش لە ناوەڕاستی مانگی 9/1982دا، بەشێكە لەو رەسەنایەتییەكی خەباتی كوردستانێتی یەكێتی.
مەلا برایم باوزێیی كە پێشمەرگەی تیپی 63ی جوتیاران بوو، یەكێكە لە پێشمەرگە بەشداربووەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنە و لە رۆستەماڵیانی خۆرهەڵاتی كوردستان/، شەهید بوو.
ژیاننامەكەی
شەهید ئیبراهیم پیرۆت ئەحمەد پیرۆت ناسراو بە (مەلا برایم)، لــەدایكبووی ساڵی 1965ی  گوندی (باوزێ)ی ناوچەی پشدەرە، قۆناغی سەرەتایی لە گوندەكەی تەواو كردوە، بەڵام بەهۆی دووریی لە شار و كەمدەرامەتیی خێزانەكەی، نەیتوانیووە درێژە بەخوێندن بدات.
هەر لەتەمەنێكی زووەوە خولیای كوردایەتیی هەبووە، بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێدا، كەوتۆتە هاوكاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە. دوای راگواستنی گوندەكەیان لە ساڵی 1978 بۆ كۆمەڵگەی تووەسوران، رۆژی 23/1/1981 بووە بە پێشمەرگە و هەر بە زوویی لەبەر هۆشیاری و لێهاتوویی كراوە بە رابەری سیاسی كەرت و لێپرسراوی مەفرەزە.
لە ماوەی پێشمەرگایەتییدا، لە زۆربەی چالاكی و شەڕەكاندا لە سنووری تیپی 63ی جوتیاران لە دژی رژێمی بەعسدا، بەشداریی كردووە و رۆڵی جوامێرانەی بینیووە، بەداخەوە شەوی 21\22/6/1983 لە (رۆستەماڵیان)ی نزیك چیای تەرگارە و كوێستانی باژاڕی خۆرهەڵاتی كوردستان، شەهیدكرا و گەیشتە كاروانی نەمران، رۆژی دواتر لە گۆڕستانی هەواری شێخەسڵان لە گوندی باوزێی باشووری كوردستان، بە خاك سپێردرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *