ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

فراکسیۆنى یەکێتى بڕینەوەى درەختەکانى بادینانى گەیاندە ئەنجوومەنى نوێنەران

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەراندا داواى کرد لیژنەیەکی بەدواداچوون لە هەردوو لیژنەى کشتوکاڵ و لیژنەى ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنى نوێنەران پێکبهێنرێت و ڕاستییەکان ئاشکرا بکات.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى هەرێم کەمال ئاغا:

  • کۆمپانیاى تورکی درەختەکان دەبڕێتەوە.
  • سوپاى تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆکە.
  • ئەم بابەتە بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو لای هاونیشتمانییان.
  • ئەم بابەتە مەترسیی لەسەر ژینگەی سروشتی، تەندروستیی هاوڵاتییان و ئاژەڵان هەیە.

یاسا و پاراستنى ژینگە:

ماددەی 33ـی دەستووری عێراق و یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە 27ـی ساڵی 2009 چوارچێوەی یاسایی بۆ پاراستنی ژینگە لە عێراقدا پێکدەهێنن، هەرێم کەمال ئاغا داوایکرد بە لەبەرچاوگرتنى ئەو دەقە یاساییانە دەستوبرد بکرێت و کارێک بۆ دارستان و ژینگەى بادینان بکرێت.

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو ناوچەیەى کە درەختەکان دەبڕدرێنەوە دەکەوێتە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی هێزەکانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

بڕینەوەى درەختەکان:

چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک گرتەى ڤیدیۆى بڵاودەکرێنەوە کە تێیدا بارهەڵگر و تراکتۆری پڕ لە داری بڕاوە دەردەکەون و دەگوترێت لە گوندەکانی ئامێدى و بەرواری باڵاوە لەلایەن سوپا یاخود کۆمپانیای تورکیاوە دەبڕدرێنەوە، بەشێک لە میدیاکانى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان بانگەشەى ئەوەیان کرد کە درەختەکان لەناو خاکى تورکیاوە بڕدراونەتەوە، بەڵام لەناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە گوازراونەتەوە.

ڕۆژى 4ـى تشرینى یەکەمى 2026، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە بڕینەوەی درەخت لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکەن “دوورن لە ڕاستییەوە”، بەڵام دواتر موختارى گوندى ئەرەدنێى سەر بە ئامێدى جەختیکردەوە کە بڕینەوەى درەختەکان ڕاستە.

هاوکات پەیامنێرانى کەناڵ8 لە دهۆک زانیاریى پشتڕاستکراوەیان دەستکەوتووە کە بڕینەوەى درەختەکان لەلایەن سوپا و بەڵێندەرانى تورکیاوە ڕاستە و ماوەیەکى زۆریشە بەردەوامە، لە وێنەى مانگە دەستکردەکانیشەوە دەردەکەوێت ساڵ لە دواى ساڵ ژینگەى سەوزاى ناوچەکە بەرەو ڕووتەنى زیاتر دەڕوات.

ئەوەى وایکردووە گومانى زیاتر بەلاى بڕینەوەى درەختەکان بڕوات، ئامادەیى سوپای تورکیایە کە بە درێژایی 38 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و 71 بارەگاى سەربازیى داناوە کە بە شێکى زۆریان لە سنووری دهۆکن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *