خانەقین هەمیشە قەڵای پۆڵاینی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیە و بەشێکەلە مێژووی پڕشانازی یەکێتی و شۆڕشی نوێیە

خانەقین هەمیشە قەڵای پۆڵاینی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیە و بەشێکە
لە مێژووی پڕشانازی یەکێتی و شۆڕشی نوێیە
رۆژی ٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٦ ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال قەزای خانەقین بە یاوەری سەڵاح عەبدوڵا ، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی لقی گەرمیان لە سێ سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان عەدنان قادر عەلی ناسراو بە (عەدنان خانەقینی )و ئەحمەد سلێمان مامە خان ، مەحمود شکور قادر ناسراو بە ( مەحمود چاوشین ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆ و رێزەوە باسیان لە خەبات و تێکۆشان و رابردووی پاک و پڕ لە قارەمانێتی هەڤاڵانی شاری خانەقین کرد ، وەک بەشێکی گەورە و کاریگەری شۆڕشی نوێ کە بە گیانفیدای و نەبەردییان ببوونە هێزی مەقاوەمات و رووبەڕووبوونەوەی رژێمی بەعسی فاشیست ، لەم دیدەوە هەڤاڵان عەدنان خانەقینی و ئەحمەد سلێمان و مەحمود چاوشین وەک پۆلێک لەو خەباتکارانەی ئەو دەڤەرە کە بە جوڵەو چالاکییەکانیان ترس و خۆفیان خستبووە دڵی دوژمنەوە . لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە قارەمانێتیەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە کردن و بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودخی تەندروستییان پرسینەوە .
لای خۆیانەوە هەڤاڵان عەدنان خانەقینی و ئەحمەد سلێمان و مەحمود چاوشین سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو بە گروتینەوە باسیان لە کاروانی کوردایەتی و پێشمەرگایەتیان کردەوە و شانازییان بە مێژوو و تێکۆشانی خۆیان کردەوە کە یەکێتیانە خەباتیان کردووە بۆ ئازادی و رزگاری گەلەکەمان لە بن دەستی رژێمی بەعسی رووخاو .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال












