ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی لە لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتیی کرد.

لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی لە لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتیی کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی دیدار و چاوپێکەوتنە بەردەوامەکانی تێکۆشەران و ڕێزگرتن لە خەباتی نەپساوەی ڕۆڵە دێرینەکانی شۆڕش، هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین لە بارەگای مەڵبەند پێشوازییەکی گەرمی لە هەڤاڵ ڕەهبەر سەید برایم لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی بۆردەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان قادر ڕەزگەیی، حەبیبە بابان، جێگرانی لێپرسراو و هەڤاڵ شێخ جەبار لێپرسراوی بەشی تێکۆشەرانی مەڵبەند و ئەندامانی بەشەکە بەڕێوەچوو، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند هەڵوەستەی لەسەر مێژووی پڕ سەروەریی تێکۆشەران و پێشمەرگە دێرینەکان کرد، کە لە سەختترین وێستگەکاندا مۆمی هیوایان بۆ نەتەوەیەک داگیرساند و قەڵغانی پۆڵاینی پاراستنی یەکێتی و دەسکەوتەکانی گەلەکەمان بوون.

هەر لە دیدارەکەدا، بە بایەخەوە باس لە ڕەوشی ژیان و گوزەرانی تێکۆشەران کرا و جەخت لەسەر پێویستیی خزمەتکردنی زیاتر و بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانیان کرایەوە. هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش دووپاتی کردەوە مەڵبەند هەمیشە وەک ماڵە گەورە و ڕاستەقینەی تێکۆشەران دەمێنێتەوە و، لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال، تەواوی هەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و پێشکەشکردنی خزمەتی شایستە بە قوربانیدانەکانیان دەخاتەگەڕ.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *