ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

کاریگەرى بڕیارە تازەکە؛ بەهاى دۆلار فڕى

کاتژمێرێک بەسەر بڵاوکردنەوەى بریارەکەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تێنەپەڕى بەهاى 100 دۆلار  بۆ دەوروبەرى 185 هەزار دینار بەرزبووەوە.

بەهاى دۆلار دواى بریارەکە:

  •  هەولێر 100 دۆلار بە 180 هەزار دینار.
  • سلێمانى 100 دۆلار بە 170 هەزار دینار.
  • لە بەغداد 100 دۆلار گەیشتووەتە 185 هەزار دینار.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر گوتى “بەهۆی ناسەقامگیری بەهای دینار و دۆلار، فرۆشتنی دۆلار لە بەشێکی زۆری نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاگیرا”.

گۆڕانکارییەکە:

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دوێنێى 6ـى تشرینى یەکەمدا بڕیاریدا گۆڕانکارى لە بەهاى دۆلار لە بەرامبەر دینار بکات، ئەوەش لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى وەزیرى دارایى و پارێزگارى بانکى ناوەندى بووە.

هەزار و 500 دینار بۆ یەک دۆلار بۆ کڕین لە وەزارەتى دارایى، واتە 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار.

هەزار و 510 دینار بۆ یەک دۆلار  کە بە بانکەکان دەفرۆشرێت، واتە 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار .

هەزار و 520 دینار بۆ یەک دۆلار  بۆ بازاڕ و هاوڵاتییان واتە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینارە.

بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیران لە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـى تشرینى یەکەمى 2026ـەوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *