ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئه‌حمه‌د موفتی: سلێمانی پێشەنگە لەبەرهەمهێنانی غازدا

ئەحمەد موفتی، رایدەگەیەنێت له ‌كوردستان هەرچییەکمان بنیات نابێت، لەگەڵ بەغداد هاوبەشیمان پێکردوە، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی بەرهەمهێنانی نەوته‌وه‌، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە کۆرمۆر کێڵگەیەکی غازی سەربەخۆیە بۆ وەبەرهێنان، سلێمانی پێشەنگە لەبەرهەمهێنانی غازدا.

ئه‌حمه‌د موفتی، بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ چاتام هاوس، رایگەیاند: سەبارەت بە نەوت، پێشبینی خۆمان داوە بە وەزارەتی نەوتی عیراق، ئاستی به‌رهه‌مهێنان 265 هەزار بەرمیله‌ له‌ رۆژێكدا.
وتیشی: له‌كوردستان هەرچییەکمان بنیات نابێت، لەگەڵ بەغداد هاوبەشیمان پێکردوە، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی بەرهەمهێنانی نەوته‌وه‌.

لە بارەی بەرهەمهێنانی غازیشەوە، ئاماژەی بەوەکرد: کۆرمۆر کێڵگەیەکی غازی سەربەخۆیە، بۆ وەبەرهێنان، سلێمانی پێشەنگە لەبەرهەمهێنانی غازدا.

لە کۆتایشدا، ئه‌حمه‌د موفتی ، راشیگەیاند: ئێمه‌ ڕێککەوتنی سێ قۆڵیمان لەگەڵ سۆمۆ هەیە، پابەندین بەوەی هەموو نەوتەکە بدەینە سۆمۆو ئەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوەو هیچ ناڕونییەکی تێدا نییە، به‌ڵام غاز جیاوازە، زۆر گرنگە بۆ هەمووان لێرە تێبگەن بۆ بنیاتنانی داهاتویەکی بەهێز بۆ وزە لە عیراق پێویستت بە غازە، غاز کلیلی سەرەکییە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *