ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

شێخ جەعفەر لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ 11ی11ی2026،لە سلێمانی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، پێشوازیی لە  ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، تاوتوێکران.

هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی زیاتر و فراوانکردنی کاری هاوبەشی نێوانیان لەپێناو سەقامگیریی دۆخی گشتی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، کرەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *