ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز ڕۆژئاواى کوردستانى گرتەوە

  • لافاو چووە ناو کەمپى ئاوارەکانى کۆبانێ.
  • چەند ماڵێکى نیشتەجێى کەمپەکە زیانیان بەرکەوت.
  • لافاو زیانى بە بەرهەمى کونجى و گەنمەشامى جووتیاران گەیاند.

زانیارییەک لە کۆبانێ گەیشتووە، دەڵێت، شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین زیاتر لە چوار کاتژمێر بەبێ وەستان شارى کۆبانێى گرتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووەتە ناو چەند خێمەیەکى ئاوارەکان و زیان بەکەرەستە و کەلوپەلەکانیان گەیشتووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، لافاوەکە زیانى گیانیی نەبووە.


زانیارییەکانى لە دەلیل ڕەمەزان

  • لە دەرەوەى کۆبانێ بارانبارینى بەهێز و لافاو زیانى بە بەرهەمى کونجى و گەنمەشامیى جووتیاران گەیاندووە.
  • ئێستا وەرزى دروێنەى ئەو دوو بەرهەمە کشتوکاڵییەیە.

بارانبارینەکەى ڕۆژئاواى کوردستان گشتگیر بووە و جگە لە کۆبانێ، چەند ناوچەیەکى دیکەشى گرتووەتەوە و زیانی ماددی هەبووە.

Screenshot

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close