ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەردانی وەهاب هەڵەبجەی بۆکۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانیان کرد و لەوێ چاویان بە بەڕێز جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەکە کەوت.

ئەمڕۆ سەردانی جەنەڕاڵ وەهاب هەڵەبجەی بۆ
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانیان کرد و لەوێ چاویان بە بەڕێز جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەکە کەوت.

لە دیدارەکەدا، باسمان لە مێژوو، خەبات و قوربانیی پێشمەرگە دێرینەکان کرد؛ ئەو نەوەیەی کە بەشێکی گەورە لە تەمەنی خۆیان لە ڕێگای پاراستنی خاک، ناسنامە و مافەکانی گەلی کوردستاندا تەرخان کردووە.

هەروەها جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پاراستنی ماف، پێگە و کەرامەتی پێشمەرگە دێرینەکان تەنیا ڕێزگرتن لە ڕابردوو نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانی و ئەخلاقییە لەبەرامبەر ئەو قوربانی و ماندووبوونەی کە بناغەی زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستانی پێک هێناوە.

————

ئارۆ سەردانو کۆمەڵۆ پێشمەرگە دێرینەکا کوردستانیما کەرد و چەمما کۆت بە بەڕێز جەمیل هۆرامی سەرۆکو کۆمەڵەکەی و بەشیو جە ئەندامەکا کۆمەڵۆ پێشمەرگە دێرینەکا.

باسما جە مێژوو و خەبات و قوربانیدای پێشمەرگە دێرینەکا کەرد، ئا جیلەی کە تەمەنو ویشا کەردەن قوربانی پێ پارێزنای خاک و ناسنامە و مافەکا خەڵکو کوردستانی.

جەختما چانەیە کەردۆ کە پارێزنای ماف و پێشمەرگە دێرینەکا تەنها ڕێزگرتەی نیا جە خەباتی وەڵتەرشا، بەڵکو بەرپرسیارێتیوی نیشتیمانی و ئەخلاقیا وەراوەرو قوربانیدا و مانیای ئایشا کە بناغۆ ئارۆ کوردستانیشا نیانەرە

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close