كێ لە لێكترازان بەرپرسە؟

و شیكاریی هۆکارە ناوخۆییەکانی سەركێشیەكەی پارتی و پاشەكشەكردن لە پرەنسیپی سازان و رێككەوتن شتێكە و رەفتاری نابەجێش لە كڕینی ئیرادە و گۆڕانی باڵانسی هێز شتێكی ترە، بەڵام ئەوەی لە مێژوودا دەمێنێنێتەوە، ئەوە نیە، كە كێ پەنجا كۆ یەكی پەرلەمان كۆدەكاتەوە، بەڵكو ئەوەیە، كە كێ ئەزموونی بە خوێن بە دەستهاتووی هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی دەخاتە ژێر باری مەترسیەكی راستەقینەوە، ئەوەش روونە، كە سەركێشیەكە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە.
سەردەمەکان جیاوازن و زەینیەتی خەڵكیش گۆڕاوە، بەڵام ئەوەی لە شوێنی خوی ماوەتەوە هەر ئەوەیە، كە ئەوەی جاران بۆ هەندێك هێز لوابوو، لەمەودوا بۆیان ناچێتە سەر و هاوكێشەكە گۆڕاوە، ئەگەر باوەڕوابووبێت پێشتر هەڵشاخان و گوتاری توندو سیاسەتی یەكلایەنە دەتوانێ ئیرادەی ئیدارەی هەولێر زاڵ بكات، ئەوە ئێستا چەمك و مانای ئەو ئیرادەیە گۆڕاوە و چیتر ناتوانرێت بە هەمان فۆڕمی جاران بیر بكەنەوە، وەك سەرۆك بافڵیش ووتی: یەكێتی هێزە، یەكێتی مێژووە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش یەكێتی ئایندەیە و بە میتۆدی كۆنی پارتی ناتوانرێت ئیرادە بسەپێنرێت.
سروشتی ململانێكان گۆڕاون، ئەوانەی ئەمجارە كودەتایان بەسەر شەرعیەتدا كرد، جاران شاباشی كوردایەتی و سیاسەتی خزمەت و نیشتمانپەروەرییان بەسەر خەڵكدا دەفرۆشتەوە، بەڵام ئێستا دۆسیە نەتەوەیی و پرسە باڵاكان بە پێوانەی مەزاج و رقی كەسی و گوتاریی بارگاویی بە سیاسەت درێژە پێدەدەن، بەڵام مایەپوچن، ئەم گۆڕانكارییە لە خزمەتی پارتی نیە، بەڵكو لە بەرژەوەندی یەكێتی و ئەو ئاراستە بیركردنەوەدایە، كە سەرۆك بافڵ نوێنەرایەتی دەكات، چونكە لە گوتارە سیاسیەكەی بگەڕێ و واز لە هەڵسەنگاندنی پەیامەكەی بێنە، ئەوەی گرنگە ڕادەی كاردانەوە و فیدباكی میللییە، هەموو خەڵك پێی خۆشە كە یەكێتی و سەرۆكەكەی بۆ ستۆپكردنی ئەو مۆدێلە لە خۆسەپێنی قۆڵی لێ هەڵماڵیوە، چونكە لەو مۆدێلە حكومڕانیە شكستخوارد و فاشیلە هەر ستۆپێك پێویست بوو، ئەو ستۆپەش هەر بە یەكێتی دەكرا.




