ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

دوو پەرلەمانتاری یەكێتی بەدواداچوون بۆ گەنجە دەستگیركراوەكانی لیبیا دەكەن

دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو گەنجە كوردانەی لە لیبیا دەستگیركراون، سەردانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەیان لە بەغداد كرد، باڵیۆزی لیبیاش بەڵێنیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەكەی لەوبارەیەوە گفتوگۆ بكات.

پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند: بەیاوەری رامیار حەیدەر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی ئەو گەنجە كوردانەی لەوڵاتی لیبیا دەستبەسەرن، سەردانی باڵوێزخانەی لیبیامان لە عیراق كرد.

راشیگەیاند:  باڵیۆزی لیبیا، بەڵێنیدا بە مەبەستی بەدواداچوون لە ژیان و سەلامەتی ئەو گەنجانە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وڵاتی لیبیا گفتوگۆ بكات.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا بەشێك لەو گەنجانە گەڕاونەتەوە بۆ كوردستان، بۆیە جێی خۆیەتی سوپاسی وەزیری دەرەوەی حكومەتی عیراق و هەموو ئەو كەس و لایەنانە بكەین، كە هۆكار بوون بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە و گەڕانەوەی بەشێك لەو هاووڵاتیانە بۆ كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەبوبەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا، رۆژی 23ی 9ی 2026، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: داوا لەدەزگا ئەمنییەكان دەكەین رێگانەدەن چیتر گەنجی كورد بەڕێگای لیبیاو تونس روو لەوڵاتانی ئەوروپا بكەن، چونكە بەڕێگای مەرگ ناسراوەو لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی 25 گەنجی كورد لەڕێگەی ئەوروپا بێسەروشوێنن و پەوەندیان لەگەڵ كەسوكاریان بچڕاوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *