هەڤاڵ زیاد جەبار، لەشاری هەولێر خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بەسەرکردەوە

هەڤاڵ زیاد جەبار، لەشاری هەولێر خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بۆرد، خولی پەرەپێدانی کادرانی لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە و لەلایەن هەڤاڵ یونس عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادران- هەولێر، پێشوازی گەرم-یان لێکرا
هەڤاڵ زیاد جەبار، ڕایگەیاند: خولی سێ مانگەی کاری حزبی، بۆ لێپرسراوی نوێی کۆمیتەکان، هاوکاتی پشتیوانیکردنی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بوو بۆ کردنەوەی بەشێکی نوێی ئەکادیمیاکە لەشاری هەولێر، خولەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بیرکردنەوەی نوێ و هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکارییە حزبییەکان بەپێویست زانرا، پەروەردە و ژیانی حزبی بچێتە قۆناغێکی زیندووی کاری ڕێکخراوەیی.







