ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

وەزیری پێشمەرگە: یەکخستنەوە هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی هات

لە راگەیەندراوێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزنی راگەیاند، کە خەونی لەمێژینەی گەلی کورد بووە و دەڵێت؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، هەوڵدانی بەردەوام و وەک یەک تیمی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتا کە هاوکار و رێگەخۆشکەربوون، توانیان سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕێنین. 

وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکردووە،  لە وەزارەتی پێشمەرگە هەموو توانای خۆیان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە نیشتمانییە تەرخان کرد، تا گەیشتین بەم دەرئەنجامە باڵایەی کە ئەمڕۆ هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکخرانەوە.

وتیشی، لە چوارچێوەی ئەم چاکسازییە ڕیشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی وکۆنترۆڵ ، (لیواو فیرقەو فەرماندەیی دەڤەر) 
 ڕێکخرانەوە، هەروەها رایگەیاند،  کە هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن. ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە ، لە ژێر فەرماندەیی راستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لە کۆتاییدا وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی پاڵپشتیی راستەوخۆ و بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بووە، لەگەڵ ڕۆڵی گرنگ و باڵای هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *