ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی سێی رێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی سێی رێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(10/9/2026) بە ئامادەبوونی رێباز بێرکۆتی، لێپرسراویی مەڵبەندی هەولێری رێکخستنی یەکێتی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگیی رێکخستنەوەی ئۆرگاکەکانی یەکێتی کرد بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەی سیاسەتی یەکێتییدا بگونجێت. جەختی کردەوە بەپێی پێویستیی قۆناغەکە بەردەوام دەبن لە گۆڕانکارییەکان لە رێکخستنی یەکێتی و وتیشی دەبێت بە جۆرێک خۆمان رێک بخەینەوە کە هەموو چین و توێژەکان یەکێتی بە داکۆکیکاری مافەکانی خۆیان بزانن.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتی لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و لەمەودواش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پابەندین بەو بەڵێنەی بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستانمان داوە و دەبێت حکومەتێک پێکبهێنرێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە کرا. لەمبارەیەشەوە، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال روونیکردەوە یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هەر دوو ئاستی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە داڕشتنی سیاسەت و بۆ هەموو پرسە گرنگەکان حیساب بۆ بۆچوون و سیاسەتی یەکێتی دەکرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *