ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

باڤڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدەباشان پێشوازی لەئێلبروس کۆتراشێڤ،باڵیۆزی ڕووسیا لەعێراق کرد.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٩ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد.

ئێلبروس کۆتراشێڤ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عیراق ماڵئاوایی لە سەرۆک بافڵ کرد. سەرۆکی یەکێتی سوپاسی پشتیوانی و پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئێلبروس کۆتراشێڤی کرد وەک دۆستێکی نزیکی گەلی کورد و یەکێتی و وتی، بۆ هەمیشە رۆڵ و خزمەتەکانت لە بیرناکەین کە فاکتەرێکی بەهێزبوون بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و رووسیا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *