ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

پەردە لەسەر پەیكەری نووسەرو رۆژنامەنووس خەڵات عومەر لادەدرێت

لەسەر ئەركی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكتێبخانەی گشتی سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری نووسەرو رۆژنامەنووس، خەڵات عومەر لادرا.

ئەمڕۆ 8ی 9ی 2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و هونەرمەندان و خاتوو گەزیزە عومەر، خوشكی نووسەری كۆچكردوو، لەسەر ئەركی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی، لەمەڕاسیمێكدا لەكتێبخانەی گشتی سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری نووسەرو رۆژنامەنووس، خەڵات عومەر لادرا، هەر لەمەڕاسیمەكەدا لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردو رایگەیاند: خەڵات عومەر، لەبنەماڵەیەكی هونەر پەروەر هاتووەتە دنیاوەو سوودی لەئەزموونی خێزانەكەی وەرگرتووە، هاوكات پشتی بە تواناكانی خۆی بەستووەو توانی وەك نووسەرێكی دووربین و هاوسەنگ لە پرسە هەمەجۆرەكاندا قوڵ ببێتەوە، بۆیە  یەكێك بوو لەو قەڵەمانەی هەرزوو لەسەر لاپەڕەی گۆڤارو رۆژنامەكان وتی من جیاوازو تایبەتمەندم.

ئاماژەی بەوەشكرد: خەڵات عومەر وەك قەڵەمێكی دیارو بەئەزمون لەناو راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دەركەوت و پەیام و دیدگاو هەڵوێستی حزبەكەی بۆ رای گشتی و نوخبەی سیاسی شی دەكردەوە، هاوكات چاوی لە كەموكورتییەكانی حزبەكەی نەدەپۆشی و رەخنەكانیش روووكەش نەبوون، بەڵكو رەخنەی ئەرێنی و بەسوود بوون.

خەڵات عومەر، لەساڵی 1970 لە دایكبووە و كوڕی نووسەرو شانۆكاری ناسراو دیاری كورد، مامۆستا عومەر عەلی ئەمین و برای هونەرمەندی ناسراوی شانۆ و دراما، خاتوو گەزیزە عومەرە، یەكێك بووە لە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك و بەڕێوەبەری پێشووتری ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان بووە، رۆژی 17ی 1ی 2026، لەتەمەنی 56 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *