ئایندە بۆ مرۆڤە، یان زیرەکیی دەستکرد؟

دەستکرد ڤایرۆسێکی لەم شێوەیە دروست بکات کە زۆر کوشندەتر بێت لە هەر جۆرە ڤایرۆسێکی بایۆلۆژی کە مرۆڤایەتی ئەزموونی کردبێت. راستە دروستکردنی ڤایرۆس پێویستی بە تاقیگە و سەرچاوەی زۆرە، بەڵام پێشتر قورسترین شت دیزاینکردنی بوو؛ کەچی ئێستا ئەم بەربەستە نەماوە بەهۆی زیرەکیی دەستکردەوە.8 ترسەکەش ئەوەیە یاسایەک نییە رێگری لە فرۆشتنی ئەو مۆدێل و سیستمە زیرەکییە دەستکردانەی کە بە ئاسانی دەتوانرێت ڤایرۆسی بایۆلۆژی پێ دروست بکرێت، بکات. تەنیا دەریچەیەکیش ئەوەیە کۆمپانیاکان خۆیان خۆبەخشانە رێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی ئەم مۆدێلانە و نەکەوتنە دەستی کەسانی خراپەکار و تیرۆریست. گرنگیی ئەم بابەتەش پاڵنەر بووە بۆ هەنگاوێکی هاوبەش لەلایەن دوو سیناتۆری ئەمریکاوە؛ سیناتۆر تۆم کۆتۆن (کۆماری لە ئارکانزاس) و سیناتۆر ئیمی کلۆبوچار (دیموکرات لە مینیسۆتا) پڕۆژەیاسایەکیان پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە کە وەزارەتی بازرگانی ناچار دەکات رێکار و سیستمی توند بۆ تاقیگەکانی دروستکردنی جین دابنێت. بەپێی ئەم پڕۆژەیاسایە، پێویستە تاقیگەکان پشکنینی ورد بۆ کڕیار و داواکارییەکانیان بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی لایەنی خراپکار دەستیان بە جینۆمی DNAی مەترسیدار رابگات. هاوکات وەزارەتی بازرگانیش راسپێردراوە بە هاوکاریی دەزگا فیدراڵییەکانی ناوخۆی ئەمریکا، لیستی ئەو زنجیرە جینەتیکییە هەڕەشەئامێزانە ئامادە بکەن کە ئەگەری هەیە بکوژە زنجیرەییەکان، یان گروپە تیرۆریستییەکان دەستیان پێی رابگات و کارەساتی پێ بنێنەوە.9
راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە داوە هیچ گرەنتییەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت ئەم تەکنۆلۆژیایە لە دەستی مرۆڤدا دەمێنێتەوە؛ چونکە لە تاقیگەدا سیستمەکانی زیرەکیی دەستکرد بەرگرییان کردووە لە کوژاندنەوەیان لەلایەن مرۆڤەوە
دواپەیڤ و ئەنجامگیری
هەڵێنجان لەم بابەتەوە گرنگە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە گرنگییەوە بڕواننە راسپاردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی زیرەکیی دەستکرد و گرتنەبەری رێکاری یاسایی و ئەقڵانیی دروست بۆ بەرگرتن لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی زیرەکیی دەستکرد، بەتایبەت لەلایەن دامەزراوە ئاسایشپارێزەکانەوە. نکوڵی ناکرێت لەوەی کە زیرەکیی دەستکرد سوودی زۆر هەیە ئەگەر بە تەندروستانە و لە چوارچێوەیەکی ئیتیکیدا بەکار بهێنرێت، کە کاریگەریی نەبێت لەسەر دابەزینی ئاستی هۆشیاریی تاک و خراپ بەکارهێنانی؛ بەتایبەت لە ماوەکانی رابردوودا زیرەکیی دەستکرد بووەتە چەکێکی مەترسیدار لە دروستکردنی هەواڵی ساختەی نێوان پارتە سیاسییەکان، ناوزڕاندن، دروستکردنی وێنەی نەشیاو و شێواندنی راستی و بەڵگەکان. هەر بۆیە دەرچوواندنی پڕۆژەیاسا و رێنوونیی تایبەتمەند لەم رووەوە بووەتە پێویستییەکی نکوڵیلێنەکراو؛ چونکە نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە ئێستا ئێمە لە سەردەمی مۆدێلی بریکارەکانی زیرەکیی دەستکردین (AI Agents) و ئەگەر هەنگاو بۆ قۆناغەکانی ئایندەی زیرەکیی دەستکرد بنێین؛ وەک گەیشتن بە زیرەکیی دەستکردی گشتی (AGI) و دواتر زیرەکیی سەروو مرۆڤ (ASI)، بێ زەمینەسازی و پلانی پێشوەختە، هەرگیز ناتوانین لەگەڵ خێرایی و مەترسییە بێوێنەکانیدا هەنگاو بنێین و کۆنتڕۆڵی بکەین.
سەرچاوەکان
1. Independent International Scientific Panel on AI, Preliminary Report of the Independent International Scientific Panel on AI (July 2026), 16.
– Guterres: AI must be shaped by ‹all of humanity›, not a handful of powers | UN News
2. Ibid., 11.
3. Ibid., 38.
4. 1Ibid., 25–26.
5. Ibid., 40.
6. This A.I. Just Created Viruses Not Found in Nature.” The New York Times, August 6, 2026.
7. Inglesby, Thomas V., and Moritz S. Hanke. “AI-Designed Viral Genomes.” Science 393, no. 6811 (August 6, 2026): 563–564.
– James Gallagher, «Artificial Intelligence used to design brand new viruses,» BBC News, August 6, 2026, https://www.bbc.com/news/articles/c5y3j3ngevmo.
8. This A.I. Just Created Viruses.
9. Tiron, Roxana. “Senators Seek Stricter DNA Screening to Stop Bioweapons Spread.” Bloomberg Government, July 6, 2026. https://news.bgov.com/bloomberg-government-news/senators-seek-stricter-dna-screening-to-stop-bioweapons-spread




