پەیکەرێکی دەگمەنی 11 هەزار ساڵە لە باکووری کوردستان دۆزرایەوە

- پەیکەرەکە گوزارشتە لە پیاوێک لەسەر شانی پڵنگێکدا
- مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نۆ هەزار ساڵ پێش زایین
- لە شوێنەواری گرێ کەچەڵی ڕحا دۆزراوەتەوە
- بە پەیکەرێکی دەگمەن و بێوێنە دەستنیشان کراوە
بەرزیی پەیکەرەکە بەنزیکەی 70 سانتیمە، باوەڕ وایە لە سەردەمی جێگیرکردنیدا، لە پاڵی دیواردا دانراوە.

شارەزایان:
- نمایندەی هێزی نێرینە دەکات
- بوێریی و ئازایەتیی پیاوی کۆن پیشاندەدات
- جڵەوکردنی پڵنگی دڕندە پیشاندەدات
پێشووتر پەیکەرێکی لەم جۆرە لە هەمان شوێنەواری ڕحا دۆزراوەتەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی شارەکە دانراوە.

گرێ کەچەڵ:
- هاوشانی گرێ مرازان (خەرابڕەشک) لە دیارترین شوێنەوارە دێرینەکانی باکووری کوردستانە
- مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی نۆ هەزار و 750ی پێش زایین
- لە کۆنترین گوندەکانی مرۆڤایەتییە




