ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستم!

هەولێریی هەر سرووشتی وایە بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستێ، وەک ئەوەیە تاکو چواری بەیانی لە گۆڕستان خەریکی مردوو ناشتن بووبێ، ئینجا بە درەنگەوە هاتبێتەوە و چەند سەعاتێک نووستبێ!
بۆیە زۆرجاری وا هەبووە، بەیانی زوو چوومەتە ناوبازاڕ، بزانم خەڵکی دیکەش وەک خۆم وان! سەیردەکەی هەمووی مڕوومۆچ و بێتاقەت، لەکاتێکدا، هەموو بەیانییەک تازەبوونەوە و ژیانێکی نوێیە و دەبێ مرۆڤ دڵخۆش بێ!

بەهەرحال، بەیانیان کاتێ هەڵدەستم، بەرداخێک ئاو و میوەیەکی ناوسەلاجەکە دەخۆم، تاکو تۆزێ جەوم دەبێ و مۆبایلەکە دەهێنم!
یەکڕاست دەچمە سەر تەماشاکردنی ژمارەی ئەمڕۆی کوردستانی نوێ! سەیرە ها! نە بابەتێکم ناردووە و چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی دەکەم، نە ڕۆژێک لەوێ کارم کردووە و سۆزم بۆیان هەبێ، هەر لەو گۆڕەی ئەو ڕۆژنامەم خۆشدەوێ!

بیرم لێکردۆتەوە، لەوانەیە هۆکارەکەی ئەوەبێ، تاکو ئێستا شتی زۆر جددی و خەڵکی زۆر ڕاقی تێدا دەنووسن و نەبۆتە بەشێک لەم پڕووپووچییەی ژیان!

کوردستانی نوێ، وەک ئەو منداڵانەی قۆناغی سەرەتایی دەبینم، کاتێک لە بەیانیانی ساردوسڕ، بەخۆیان و جانتای پشتیانەوە، ورد ورد بەرەوە مەکتەب هەنگاو دەنێن!

هەم دیمەنی منداڵەکان و هەم دەرچوونی هەر ژمارەیەکی کوردستانی نوێ، وەک بەردەوامی ژیان دەبینم!

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *