لەهۆڵی شەهید ئاشتی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەی(کتێبی یەکێتی لەتاراوگە ) ی دکتۆر نەوزاد علی ئەحمەد ناسێنرا

لەهۆڵی شەهید ئاشتی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەی
(کتێبی یەکێتی لەتاراوگە ) ی دکتۆر نەوزاد علی ئەحمەد ناسێنرا
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەهۆڵی شەهید ئاشتی و بەئامادەبونی ژمارەیەک لەهەڤاڵانی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردەکان و ئەندامانی بۆردەکان وکادر کارمەندانی ئۆرگانە جیاجیاکان ونوێنەری مەڵبەندی سلێمانی
بۆردی هۆشیاری – مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و بۆردی ناوەندی دەرەوە بە هەماهەنگی میدیای نوێی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی کۆڕی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاراوگە 1975 – 2005) لە نوسینی (د. نەوزاد عەلی ئەحمەد) ئەنجامدا.
لەوو مەراسیمەدا پاش بەخێرهاتن و چەندساتێک ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان هەڤاڵ رێبوارستار لەوتەیەکدا باسی لەکاری رێکخراوەی وپێکەوەی نێوان ئۆرگانەکان کردو دواتر بەهێزحسین. خوێندنەوەیەکی بۆکتێبەکەکرد پاشان هەڤاڵ سالار محمود لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە باسی لەگرنگی وکاریگەری لەتاراوگەکرد و تیشکی خستە سەرکارەکانی ناوەندی دەرەوە و رۆڵ وکاریگەریەکانی پاشان تیشکی خستەسەر ناوەرۆکی کتێبەکەی دکتۆر نەوزاد پاشان دکتۆر نەوزاد علی ئەحمەد لە ڤیدیۆیەکدا باسی لەناوەرۆکی کتێبەکەی کرد وباسی مێژوی یەکێتی کرد لەتاراوگە سوپاس نامەی ناوەندی دەرەوە لەلایەن. هەڤاڵ رەهبەری سید ئیبراهیمەوە پێشکەش بەدکتۆر نەوزاد علی ئەحمەد کرا لەکۆتایدا کتێبی ناوبرا پێشکەش بەئاماندەبوانی کۆرکە کرا


















