هه‌ڵه‌بجه.. ژماره‌یه‌ك مین و ته‌قه‌مه‌نی پوچه‌ڵكرانه‌وه

به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ڵه‌بجه له دوو ئه‌ركی جیادا چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نیان پوچه‌ڵكرده‌وه، كه سه‌ره‌تا له گوندی پاڵانیانی ناحیه‌ی بیاره، چوار مینی( ڤی 69) له‌گه‌ڵ 15 گـوللـە هاوه‌نی 82ملیم كه ڕ‌ێگربوون له‌به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی پاكسازی له‌و كێڵگه مینه پوچه‌ڵكرانه‌وه و پاشان گواسترانه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواكاری هاووڵاتییه‌ك له ڕ‌ێگای هێڵی گه‌رمی ژماره 182 ده‌زگای مین له گوندی هاوار سه‌ر به‌ناحیه‌ی بیاره گـوللـە هاوه‌نێكی ـ82ملیم دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی له‌داهاتوودا.



